ئیسماعیل بێشکچی:ئامانجی په‌که‌که له‌ناوبردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستانه
کۆمه‌ڵناس و نووسه‌ری دۆستی گه‌لی کورد ، ئیسماعیل بێشکچی، له‌باره‌ى ئامانجى په‌كه‌كه ده‌لێ، ئامانجی په‌که‌که له‌ناوبردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستانه، ده‌شلێت : هێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە، بەشێکە لە پیلانە هەرێمییەکان لە دژی هەرێمی کوردستان.
ئیسماعیل بێشکچی رایگه‌یاند، هیچ بنه‌مایه‌کی شه‌رعی نییه په‌که‌که هێرش بکاته سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه و گوتی: “ئه‌وه‌ی په‌که‌که ده‌یکات، نه‌ناسینی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه و په‌که‌که ده‌یه‌وێت قه‌واره‌یی هه‌رێمی کوردستان له‌ناو ببات “.
گوتیشی: “پیلانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به کورد، له سه‌ده‌ی رابردووه‌وه له ئارادایه و پیلانی هه‌رێمی دژ به کوردیش ئێستا له ئارادایه و هێرشه‌کانی په‌که‌که بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و پیلانانه‌دایه”.
بێشکچی بۆ كوردستان 24 ئاماژه به‌وه شکردووه، په‌که‌که دژ به ده‌وڵه‌تی کوردییه و له سه‌ر حیسابی ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمی هه‌وڵ ده‌دات دژایه‌تی هه‌ر هه‌وڵێكی له‌و جۆره بكات.
بێشكچی جه‌ختیشی كردۆته‌وه: “په‌که‌که پشتگری له مافی ده‌وڵه‌تبوونی عه‌ره‌به‌کانی فه‌له‌ستین ده‌كات، به‌ڵام دژ به ده‌وڵه‌تی کوردییه”.
ئیسماعیل بێشکچی گوتووشيه‌تى: “پارتی له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییدا به ئاراسته‌ی کوردستان هه‌وڵی دا، له به‌ر ئه‌و هۆکاره‌ش پهکهکههێرش ده‌کاته سه‌ر پارتی دیموکراتی کوردستان”.