پۆلیسی هەولێر: تۆمەتبارێک بە برێک ماددەی هۆشبەر و پارەی ساختەوە دەستگیر کرا
بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیر کردنی تۆمەتبارێکی بە برێک ماددەی هۆشبەر و پارەی ساختەوە دەستگیر کرد.
لە راگەیێندراوێکدا کە لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵایکردۆتەوە، بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە: بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، لەشەقامی ١٠٠م تۆمەتبارێکیان بەناوی (ک. ف. ن.) دەستگیر کرد، کە ماددەی هۆشبەری بەکار هێنابوو، لەکاتی دەستگیر کردنی دەست بەستر بڕێک ماددەی هۆشبەر و (٢٥) هەزار دیناری عێراقی ساختە داگیرا،”
لە راگەێندراوەکە هەروەها هاتووە:” تۆمەتبار ڕادەستی نەهێشتنی تاوانی هەولێر کرا.