وەزارەتی شارەوانی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی چەمچەماڵ دوو پێشنیار دەداتە ئەنجوومەنی وەزیران
دوو پێشنیار بۆ چارەسەری کێشەی ئاوی چەمچەماڵ لەلاین وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا کە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری لەسەرە و ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە پێشنیاری کردووە بە تەرخانکردنی زیاتر لە 7 ملیار و 681 ملیۆن و 425 هەزار دینار بۆ هەڵکەندنی ژمارەیەک بیری ئیرتیوازی لە ناوچەی کانی شەیتان و بەستنەوەی بەهێڵی ئاوی چەمچەماڵەوە وەک پرۆژەی کورت خایەن.
وەزارەتی شارەوانی لە نوسراوەکەیدا هەروەها دەلێ:” بۆ چارەسەری بنەڕەتی کێشەی ئاوی چەمچەماڵیش پێشنیاری جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ دەکات، بە گوژمەی ٢٠٠ ملیار دینار وەکو پرۆژەی درێژ خایەن.