چاودێرێكی سیاسی: په‌كه‌كه‌ به‌وشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت پارێزگای سلێمانی داگیر ده‌كات

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌رجه‌م باره‌گاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ی له‌ سنوری سلێمانی داخست، چالاكیه‌كانی لایه‌نگرانی په‌كه‌كه‌ی سنوردرا كرد،  چاودێرێكی سیایی رایده‌گه‌یێنێت كه‌ پێویسته‌ یه‌كێتی له‌وه‌ تێبگات كه‌ په‌كه‌كه‌ سودی بۆ كورستان نابێت.

شاباز سیوەیلی چاودێری سیاسی له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌  یەکێتی دەبێ لەوە تێ بگات، پەکەکە نە لە ڕابردوودا و نە لە ئێستا و داهاتووشدا هیچ سوودێکی بۆ خەڵکی کوردستان بە گشتی و هیچ لایەنێکی سیاسی نییە و وەك چۆن لە نەوەدەکاندا لەگەڵ یەکێتی شەڕی دەست پێ کرد، ئێستاش بەم شێوەیە بەردەوام بێ و بۆی بچێتە سەر، سنووری پارێزگای سلێمانی داگیر دەکات.

هه‌روه‌ها ئه‌و چاودێره‌ سیاسیه‌ راشگه‌یاندووه‌ كه‌ یەکێتی ئەگەرچی ئێستا لە رووی سیاسییەوە بەهۆی پەکەکەوە زۆر زیانی بەرکەوتووە، ئەگەر سنوورێك بۆ ئەم دەست تێوەردانەی پەکەکە دانەنێت، ئەوا لەداهاتوودا خراپتر چاوەڕێی دەکات و زیانی زیاتری پێ دەکەوێ.

 

 

Back to top button