نزیکەی ٥٠٪ هاوبەشانی کارەبا بوونەتە خاوەن پێوەری زیرەک

لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان نزیکەی ٧٠٠ هەزار پێوەری زیرەکی کارەبا بەستراون و بە هۆیەوە بڕی پێدانی کارەبای نیشتمانی بەرزبووەتەوە و تا ئاستێکی باش دادپەروەری لە دابەشکردن و پێدانی کارەبا بۆ هاووڵاتییان بەدیهاتووە.

عەلی ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی پێوەری زیرەک لە لێدوانیکدا رایگەیاند:” لە %48 هاوبەشانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان خاوەن پێوەری زیرەکن و لە کۆی 1,480,000 هاوبەشی کارەبا، پێوەری زیرەک بۆ نزیکەی 700,000 کەسیان بەستراوە و هەر دوو کرداری دیاریکردنی وزەی کارەبا و چاپکردنی پسولە بە سیستەمی تۆڕی زیرەک کەوتوونەتە کار.

سایتی وەزارەتی کارەبا بڵاویشی کردۆتەوە کە بە هۆی بەسترانی %48 پێوەری زیرەک بۆ هاوبەشانی کارەبا ئەم سوودانەی خوارەوە بەدەستهاتوون:

· کەمکردنەوەی رێژەی بەفیرۆدانی وزەی کارەبا لە لایەن هاوبەشانەوە.

· بەرزبوونەوەی رێژەی پێدانی کارەبای نیشتمانی.

· کەمکردنەوەی کارپێکردنی مولیدە ئەهلییەکان کە بووە هۆی کەمکردنەوەی خەرجی هاوبەشانی مولیدە ئەهلییەکان بۆ 5 هەزار دینار لەم مانگەدا، لە کاتێکدا لە تەواوی عێراق (15-10) هەزارە.

· کەمبوونەوەی پیسبوونی ژینگە،

· کەمبوونەوەی کێشەی هاوبەشان لە ڕووی وزەی کارەبا و زیادبوونی متمانەی هاووڵاتییان بە کارەبای نیشتمانی.

· لە دوورەوە خوێندنەوەی پێوەرەکان، بە بێ هەراسانکردنی هاووڵاتییان و لە دەرگاکانیان نادرێت.

· کەمکردنەوەی سەرپێچی،

· دادپەروەری لە ئەژمارکردنی وزەی بەکارهاتوو مسۆگەر بووە.

· پسوولەی کارەبا، مانگانە کە پێشتر دوو مانگ جارێک بوو.

وەزارەتی کارەبا لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمدا دەستی بە پەرپێدانی کەرتی کارەبا کردووە و، بە دانانی پێوەری زیرەک بۆ هاوبەشانی، بەرەو چارەسەرکردنی یەکجاری کێشەی کارەبا هەنگاو دەنێت. سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیەش پێویستی بە هاوکاری و متمانەی هاووڵاتیان هەیە.

Back to top button