ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ: په‌كه‌كه زۆرترین منداڵی له سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رفاندووه

دواى ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو چه‌ند جارێك هاووڵاتیان سكالای رفاندنی منداڵه‌كانیان له‌لایه‌ن په‌كه‌كه له ده‌زگا میدیاییه‌كان بڵاوكرده‌وه، به‌رپرسێكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ رایده‌گه‌یێنێت كه سه‌تان سكاڵا بۆ ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن خێزانی منداڵه رفێندراوه‌كان نێردراوه‌و زۆرترینیان له سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بووه.
تاڤگه عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یاسایی له ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له باره‌ی رفاندنی منداڵان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه رایگه‌یاندووه، نووسینگه‌كانی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له شاره‌كانی كوردستان سه‌تان سكالایان به ده‌ست گه‌یشتووه كه له لایه‌ن ئه‌و خێزانانه‌وه تۆمار كراوه كه له لایه‌ن په‌كه‌كه وه منداڵه‌كانیان هه‌ڵخه‌له‌تێندراون و دواتر چاره‌نووسیان دیار نه‌ماوه.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ر پرسه‌ی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ئاشكراشی ده‌كات كه رفاندن و له خشته بردنی منداڵان و دواتر له چه‌كداركردنیان هه‌روه‌ك له سكاڵای كه‌س و كاری ئه‌و منداڵانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، پێچه‌وانه‌ی ڕێكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند له سه‌رجه‌م نووسینگه‌كان ئه‌و جۆره سكالایانه تۆمار كراون و به‌ڵام زۆرترینیان له لایه‌ن نووسینگه‌ی مافی مرۆڤی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه بۆمان به‌رز كراوه‌ته‌وه، پێویسته لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی بێته‌سه‌ر خه‌ت و په‌كه‌كه له رفاندن و چه‌كداركردنی منداڵان ئاگادار بكاته‌وه واز له‌و ڕه‌فتاره بهێنێت.
هه‌روه‌ها به پێی زانیاریه‌كان په‌كه‌كه له ناو كه‌مپی ئاواره‌كانیش ده‌ستی كردووه به له خشته‌بردن و دواتر رفاندنی منداڵه ئاوه‌كانی سوریا له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان