مه‌حمود سه‌نگاوی: بوونی پۆسته‌كانی یه‌كێتی له حكومه‌ت به هۆی بوونی یه‌كه‌ی 70ی پێشمه‌رگه‌یه، یه‌كه‌ی 70 نه‌مێنێت له داهاتوودا له حكومه‌تیش لاوازین
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆ رایگه‌یاند كه كار ده‌كات بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ده‌یانخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و سوپایه‌كی نیشتمانی لێ دروست ده‌كات، پارتی دیموكراتی كوردستان له ژێر فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی بڕیاریدا كه یه‌كه‌ی 80ـی پێشمه‌رگه بخاته‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌ڵام یه‌كێتی تا ئێستا نه‌یتوانیووه ئه‌و بڕیاره بدات.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زاگای میدیای خواكوڕك له دواهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كه‌ی 70ی سه‌ر به یه‌كێتی رایانگه‌یاندووه كه ئه‌وان ئاماده نین پێشمه‌رگه‌ی یه‌كه‌ی 70 بخه‌نه‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، چونكه هێزی مانه‌وه‌ی یه‌كێتی له یه‌كه‌ی 70وه‌یه.
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك ئاشكراشی كرد كه مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی گوتووه راده‌ستكردنی یه‌كه‌ی 70 به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دۆڕانی یه‌كێتیه له هاوكێشه سیاسیه‌كانی داهاتوودا.
هه‌روه‌ها سه‌نگاوی له قسه‌كانیدا وته‌یه‌كی مه‌لا به‌ختاری به نمونه هێناوه‌ته‌وه ورایگه‌یاندووه به‌ر له ئاشكرا كردنی ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی و كورسیه‌كانی یه‌كێتی له په‌رله‌مان مه‌لا به‌ختیار گوتی “ئه‌گه‌ر ته‌نها كورسیه‌كیش بێنین ده‌سه‌ڵات راده‌ست ناكه‌ین چونكه هێزمان هه‌یه” ده‌ی ئه‌گه‌ر سبه‌ی ده‌سه‌ڵاتمان نه‌ما ناتوانین ئه‌وه بكه‌ین.
مه‌حمود سه‌نگاوی گوتیشی: بوونی پۆسته‌كانی ئێستای حكومه‌ت به هۆی بوونی یه‌كه‌ی 70 ی پێشمه‌رگه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان نه‌ما ئه‌ویشمان نامێنێت بۆیه دژ به راده‌ستكردنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی 70 ی حه‌فتاین به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.