سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە مامۆستا بەکر مستەفا دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە مامۆستا بەکر مستەفا کرد بۆ کۆچی دوایی برای.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 14ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە مامۆستا بەکر مستەفا کرد بۆ کۆچی دوایی برای .

سەرۆکی حکومەت پرسە و هاوخەمیی خۆی بە مامۆستا بەکر گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

مامۆستا بەکر سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندیکردن و هاوخەمیی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.

Back to top button