بڕیارێکی گرنگ لەبەرژەوەندی قوتابیانی خوێندنی باڵا دەرچوو

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە خوێندكارانی خوێندنی باڵا دەردەكات كە تەرقین قەید كراون و رایده‌گه‌یه‌نێت: دوو ساڵ دوای ته‌رقین قه‌یده‌كه‌ی، ده‌توانێت داواكاریی بۆ خوێندنی باڵا پێشكه‌ش بكاتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان لەدواین بڕیاریدا کە رۆژی 14ی حوزەیران بە واژۆی ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا دەرچووە هاتووە، ئەنجومەنی وەزارەت بە کۆی دەنگ بڕیاریدا پێداچوونەوە بە پرسی ئەو کەسانەدا بکات کە لەخوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا) بەهەر هۆکارێک سڕینەوەی ناو (تەرقین قەید)یان بۆ کراوە.
ئەوەش هاتووە، قوتابیانی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا) کەسڕینەوەی ناویان بۆ کراوە، دوای دوو ساڵ بەسەر تێپەڕبوونی بڕیارەکەدا و بەگوێرەی رێنمایی نوێ دەتوانن بەشداری بکەن لە پێشبڕکێکان و داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی درێژە بەخوێندن بدەن.
No description available.
Back to top button