عێراق پەیامێك ئاڕاستەی توركیا و ئێران دەكات

فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق داوای کردووە دیالۆگ لە نێوان دراوسێکانی عێراق لە بەغدا بکرێت بۆ ئەوەی ڕاو بۆچوونەکان کۆبێتەوە و میکانیزمی دیالۆگ و دانوستان بەهێز بکرێت بۆ چارەسەرکردنی هەموو پرسە هەرێمیەكان .

حوسێن گوتی : عێراق چاوەڕوانە کە ڕاوێژ لەگەڵ میسر دا بەهێز بکات ، باوەڕی بە ڕۆڵی کارایە لە ناوچەکەدا .

فوئاد حوسێن هەروەها، گوتی:”گرنگی بە لوتکەی سێ لایەنەکە لەنێوان عێراق و میسر و ئوردندا دەدەین،ھاوكات داوای کرد، دیالۆگێک وڵاتانی دراوسێی عێراق لە بەغدا کۆبکاتەوە بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونەکان و بەهێزکردنی میکانیزمی دیالۆگ و دانوستان بۆ چارەسەرکردنی هەموو ئەو بابەتانە کە لە ناوچەکەن.”

Back to top button