به‌ فه‌رمانى لاهوور به‌رپرسێكى يه‌كێتى له‌ نێو پێشمه‌رگه‌ چه‌كى ئه‌مريكى به‌ ئێران ده‌فرۆشێت و ئاشكرا ده‌بێت

به‌رپرسێكى يه‌كێتى كه‌ پله‌ى ليواى هه‌يه‌ له‌ نێو پێشمه‌رگه‌ و به‌رپرسى پێشووى ليواى 9 بووه‌، به‌فه‌رمانى لاهوور جه‌نگى، چه‌كى ئه‌مريكى به‌ ئێران ده‌فرۆشێت و ئاشكرا ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار له‌ بابه‌ته‌كه‌ ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ رايگه‌ياند:” لیوا فاروق کە بەرپرسی پێشووی لیوای ٩ی وەزارەتی پێشمەرگە بوو چەکی لیواکەی فرۆشتووه‌ بەئێران،دواى ماوه‌يه‌ك له‌ ديارنه‌مانى ئه‌و چه‌كانه‌ پێدانى چه‌كه‌كان به‌ ئێران ته‌واوى بەڵگەکان کەوتنە دەست ئەمریکا و لايه‌نى ئەمریکاش پێشانی وەیری پێشمەرگەیدا و بەئاشکرا ئه‌وه‌يان به‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ گوتووه‌ كه‌ ھیچ ئیمتیازاتێک نادەین بەو لیوایە!.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ ئه‌وه‌شى گوت كه‌ لیوا فاروق بە فەرمانی لاھور جەنگی ئەوکارەی کردووە،ئەگەر نا لەخۆیەوە بوێری ئەو کارەی نیە،کەچی دەبێت پێشمەرگەی داماو باجەکەی بدات و رۆژانه‌ گله‌يى له‌ نه‌بوونى چه‌ك و پێداويستى سه‌ربازى بكات “.‏
Back to top button