وه‌زاره‌تی دارایی له جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی یاسای بودجه‌ی عێراق به‌رده‌وامه
شاندێکی ئابووریی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سه‌باره‌ت به چه‌ند پرسێكى دارايى و بودجه کۆ بووەوە.
راگه‌ياندنى وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند :” سەرلەبەیانی ئەمرۆ سێ شەممە 15ی حوزەیرانی 2021 لە دیوانی وەزارەت، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی له (سالم جواد عبدالهادی) به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (تی بی ئای) كرد.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه، كه د.ئامانج ڕه‌حیم، د. عه‌بدولحكیم خسرو ئاماده‌بوون ، وه‌زیری دارایی ئاماده‌یی ته‌واوی پیشاندا كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی یاسای بودجه‌ی عێراقه و تاوه‌كو بتوانرێت لێكتێگه‌یشتنێكی ته‌واوه‌تی هه‌بێت و رێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به سودی گه‌لی عێراق كۆتایی بێت.
كۆبوونه‌وه‌كه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی(11ی دووه‌م د) لە یاسای بوودجە ژمارە 23 ی ساڵی 2021 له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه به ئاراسته‌ی دیاریكردنی میكانیزمێك بۆ چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردن وپاكتاوكردنی قه‌رزه‌كانی (تی بی ئای) لە‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له چوارچێوەی یاساکەدا وەک پابەند بوونی هەردوولا.