دين‌دار دۆسكى : په‌که‌که مه‌ترسییه له‌سه‌ر قه‌واره‌ی کوردستان و سه‌رجه‌م حزبه‌کان، نه‌ک به‌و عهقڵهیەتەی هەندێک پێیان وایه مه‌ترسییه له‌سه‌ر پارتی
یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان ده‌لێ : په‌که‌که مه‌ترسییه له‌سه‌ر قه‌واره‌ی کوردستان و سه‌رجه‌م حزبه‌کان، نه‌ک به‌و عهقڵهیەتەی هەندێک پێیان وایه مه‌ترسییه له‌سه‌ر پارتی ،جەختيش دەكاتەوە كە پێشمەرگە نەچۆتە سەر خاكی ئەوان و شەڕیان لە دژ بكات.
د.دیندار دۆسکی، گوتی: “هه‌رێمی کوردستان مادام به‌شێکه له عێراق، به‌پێی ده‌ستوور ماف و سیاده‌ی خۆی هه‌یه، ئه‌م سیادهیە ناکرێت پێشێل بکرێت، بۆ عێراق و کوردستانیش خراپه و ده‌بێت په‌که‌که رەچاوی باشووری کوردستان بکات، چونکه سنووری ئه‌وان ئێره نییه و ئه‌گه‌ر کوردستان بوو به سه‌ربازخانه، مه‌ترسیداره و ئه‌م شه‌ڕه گرفتێکی ناوخۆیی تورکیایه، ئەگەر بەردەوام بێت، گرفت بۆ عێراقیش بە گشتی دروست دەكات، چونکه له رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه گرفتی یاسایی هه‌یه”.
ڕوونیشی كردۆته‌وه: “ئه‌وه‌ی په‌که‌که ده‌یکات، ده‌بێته بیانوو بۆ تورکیا و واده‌کات تورکیا زیاتر بێته پێشه‌وه و ره‌نگه به‌هۆی په‌که‌که‌وه تورکیا تموحی دیکه‌ی هه‌بێت، ئه‌وه‌ش مه‌ترسیی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی کوردستان دروست ده‌کات، ده‌بێت په‌که‌که هۆشیار بێت، لێره ده‌حه‌وێنه‌وه، ناکرێت ئاگر به‌ربده‌نه کوردستان، ده‌بێت واز له‌و سیاسه‌ته بهێنن، کە خۆیان له کوردستان ده‌سه‌پێنن. ئێستا په‌که‌که مه‌ترسیی له‌سه‌ر بوون و قه‌واره‌ی کوردستان دروست ده‌کات، به‌داخه‌وه ده‌بێت ره‌چاوی ئه‌م دۆخه‌که بکه‌ن”.
ئەو چاودێرە سیاسییە بۆ باسنيوز گوتووشيه‌تى: “ده‌بێت هه‌موومان یه‌ک هه‌ڵوێستمان هه‌بێت، په‌که‌که مه‌ترسییه له‌سه‌ر قه‌واره‌ی کوردستان و سه‌رجه‌م حزبه‌کان، نه‌ک به‌و عهقڵهیەتەی که هەندێک پێیان وایه مه‌ترسییه له‌سه‌ر پارتی، هه‌موومان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین شه‌ڕ نه‌کرێت، به‌ڵام ناکرێت به‌و بیانووە ورده ورده بێن خاکمان داگیر بکه‌ن و چه‌کدار له‌ناو شاره‌کان بڵاو بکه‌نه‌وه و خه‌ڵک تیرۆر بکه‌ن، ئه‌م حزبانه‌ی باشوور ده‌بێت یه‌ک هه‌ڵوێست بن و بگه‌نه ئه‌نجامێک، که ده‌ڵێن شه‌ڕی ناوخۆ مه‌که‌ن و که‌مپینی بۆ ده‌که‌ن، ئێ باشه خۆ ئێمه نهچووینهتە سنووری ئه‌وان، ئه‌وان هاتوون بۆ خاکی باشوور و پێشمه‌رگه شه‌هید ده‌کەن، ئه‌وان هاتوون خاکی باشووریان داگیر کردووه”.
راشی گه‌یاندووه: “به‌داخه‌وه ئه‌و موجامه‌له بێ تامه‌ی هه‌ندێک حزب له هەرێمی كوردستان دەیکه‌ن، بابه‌تی دژایه‌تیی پارتییه، له‌و روانگهوهیە، کە پێیان وایه ده‌توانن له پارتی بده‌ن، نه‌ک دڵسۆزییان بۆ پرسی كورد یان پەكەكە”.