په‌كه‌كه‌ دوو چه‌كداری خۆی گولـله‌ بارانكرد كه‌ یه‌كێكیان له‌گه‌ڵ دایكی به‌ موبایل قسه‌ی كردووه‌و ئه‌وه‌ی تریش به‌ موبایل سه‌ره‌خۆشی كۆچی دوای پورێكی له‌ كوڕی پوره‌كه‌ی كردووه‌  

 

له‌گه‌ڵ زیاد بوونی هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ نێو خاكی باشوری كوردستان له‌ ئێستادا په‌كه‌كه‌ بۆ پاراستنی خۆی و چه‌كدارانی چه‌ند مه‌رجێكی له‌سه‌ر چه‌كدارانی زیاد كردووه‌و له‌ پێناو چه‌سپاندنی مه‌رجه‌كانیش ژماره‌یه‌ك چه‌كداری خۆی ده‌كاته‌ قوربانی.

 

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك له‌ چیای مه‌تینای سنوری قه‌زای ئامێدی  چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ دوو چه‌كداری خۆیان گولـله‌ بارانكردن به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ چه‌كداره‌كانیان مووبایلیان به‌كار هێناوه‌و له‌گه‌ڵ دایك و كه‌س و كاری خۆیان قسه‌یانكردووه‌.

 

سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان ئاشكراشی كرد كه‌ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ به‌ ناوی پاراستنی ئه‌منیه‌تی چه‌كداره‌كانی به‌كارهێنانی موبایلی قه‌ده‌غه‌ كردووه‌ به‌ڵام دوو چه‌كدار به‌ نهێنی له‌گه‌ڵ دایكی قسه‌ده‌كات و چه‌كدارێكی تریش پرسه‌ی بۆ كۆچی یه‌كێك له‌ خزمه‌كانی له‌ رێگای موبایل به‌ كه‌س و كاری گه‌یاندووه‌ دوای ئاشكرا بوونی هه‌ردوو چه‌كداره‌كه‌ گولـله‌ بارانكراون.

 

سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان ده‌شلێت كوڕێكی گه‌نج به‌ ناوی هه‌ڤاڵ چیا كه‌ خه‌لكی یه‌كێك له‌ گونده‌كانی قه‌زای سۆرانی باشوری كوردستانه‌ دوای ئه‌وه‌ی به‌ موبایل قسه‌ له‌گه‌ڵ دایكی ده‌كات و ئاشكرا ده‌بێت، پێی ده‌لێن ده‌بێت جارێكی دیكه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دایكت بگریته‌وه‌ و پێی بڵێت له‌سه‌ر ته‌له‌فۆنكردن له‌گه‌ڵ تۆ ده‌مكوژن. دوای كۆتا هاتنی قسه‌كانی به‌ ده‌م ته‌له‌فۆنه‌كه‌وه‌ گولـله‌ بارانكراوه‌. فه‌رمانده‌ی گرووپه‌ چه‌كداره‌كه‌ش ده‌ڵێت به‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ پره‌نسیپ و یاساكانی پارتی كرێكاران لایدا ده‌بێت بمرێت.

Back to top button