نوێترین هەرەشەی ئیدارە ترەمپ لە ئێران

خواكوڕك

نیکی هالەی، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند: “شکستپێهێنان بە مەترسیدارترین رێکخراوی تیرۆریستی سەرکەوتوو نابێت تاوەکو وڵاتانی ئەندام لە نەتەوەیەکگرتووەکان نەوەستن لە سپۆنسەرکردنی چالاکی تیرۆریستی. ئەمریکا دوودڵی ناکات لە وەستانەوە لە دژی هێزە تیرۆریستییەکان لەوانەش ئەو وڵاتانەی کە سپۆنسەری تیرۆر دەکەن بەتایبەتی کۆماری ئیسلامی ئێران”.

ئەو وتارەی نیکی هالەی لە کۆبوونەوەیەکی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بوو دەربارەی چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە توندڕەوەکان و داعش.

لە نەتەوەیەکگرتووەکان، واشنتن و پایتەختەکانی دیکەی بڕیاری نێودەوڵەتی، گرنگییەکی زۆر بە لایەنی سەربازی و مرۆیی شەڕی داعش دەدرێت و تەنانەت ئیدارەی نوێی ئەمریکا باسی وردەکاری رۆڵی ئێرانیش دەکات لەو شەڕە.

Back to top button