رۆژنامه‌نووسێك: په‌كه‌كه خەباتی ڕەوای گه‌لی كوردی هەم دواخستووە، هەم ناشیرین کردووە
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو به هۆی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان، توركیا ده‌ستی به له‌شكر كێشی كردووه‌و به درێژایی 30 كیلۆمه‌تر له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هاتۆته نێو خاكی هه‌رێم و رۆژنامه‌نووسێكیش ده‌نووسێت په‌كه‌كه هۆكاری له‌شكر كێشی توركیایه و به‌داخه‌وه په‌كه‌كه هه‌م خه‌باتی ره‌وای نه‌ته‌وه‌ی كوردی هه‌م دواخستووه هه‌م ناشرین كردووه.
ئیسماعیل جه‌لال رۆژنامه‌نووس و شرۆڤه‌كاری سیاسی له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌نووسێت، پێویسته كورد به چاوی سۆز نه‌ڕوانێته په‌كه‌كه، چونكه په‌كه‌كه گرفتی گه‌وره‌ی له هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان رووبه‌ڕووی كورد كردۆته‌وه، به جۆرێك كه خەباتی ڕەوای نەتەوەیەکی، هەم دواخستووە، هەم ناشیرین کردووە.
هه‌روه‌ها ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌شنوسێت، په‌كه‌كه لای هەموو وڵاتانی ئەوروپا بە ڕێکخراوێکی “تێرۆرست” ناوزەند کراوە، گەر په‌كه‌كه چەکدار نەبێ، ناوی لەسەر ئەو لیستە ڕەشە، لادەبرێ.
هه‌روه‌ها ده‌شلێت ئه‌و وڵاتانه‌ی په‌كه‌كه به تیرۆریست ده‌ناسن، ئەو وڵاتانەن کە کاریگەری گرنگیان لەسەر کێشەی کورد هەیە لە هەر جێیەك بێ، هەڵبەت پشتگیری خەباتی چەکدار ناکەن.