ئەنجوومەنی وەزیران كۆ دەبێتەوە

 

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە سەرۆكایەتی مەسروور بارزانی، ئەنجام بدات و چەند بابەتێك گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێ‌.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دائەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:

یه‌كه‌م: خستنه‌ڕووی پوخته‌ی سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وروپا.

دووه‌م: خستنه‌ڕووی دوا پێشهاته‌كانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی، نه‌وت و بانكی بازرگانی (TBI) بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (١١) له‌ یاسای بودجه‌ی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی ٢٠٢١،و خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامی دوا كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی دانوستانكار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌ رۆژانی ٥/٣١ تاوه‌كو ٢٠٢١/٦/٢ و رۆژی ٢٠٢١/٦/٧ له‌ به‌غدا.

سێیه‌م: بابه‌تی ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١.

چواره‌م: خستنه‌ڕووی بابه‌تی ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌وامی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ پێشتر ره‌شنووسی بڕیارێك بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون ئاماده‌كرابوو و ئاراسته‌ی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرابوو.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری

Back to top button