لەدوای گەرانەوەی بارزانی لەگەڵ سەرجەم حزبەكان كۆدەبێتەوە
خواكوڕك
سەلاح دەلۆ ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دەلێت، چاوەڕوان دەكرێت دوای هاتنەوەی بارزانی لە درەوەی وڵات، پشتیوانیی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی كوردستان فرەوانتر ببێت و بارزانیش لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان كۆ دەبێتەوە، دەشلێت، چاوەڕوان دەکرێت لەدوای هاتنەوەی سەرۆک بارزانی لە درەوەی وڵات، پشتیوانیی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی کوردستان فرەوانتر ببێت و، (سەرۆک بارزانی)ش لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان کۆ دەبیتەوە
هەروەها ئەوەشی بۆ ماڵپەری فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرا كردووە،”سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ کۆنگرەی میونشن و فەڕەنسا و تورکیا گەورە و گرینگە. ئەو پێشوازییەی لێی دەکرێت لەسەر ئاستی سەرۆکی وڵاتە. کە سەرۆککۆمارەکان و سەرۆکوەزیرەکان لە ئاستی سەرۆکی وڵاتدا پێشوازیی لێ دەکەن، هێمای ئەوە دەگەیەنن کە گەلی کوردستان و کەسی وەک سەرۆک بارزانی لە دیپلۆماسیدا سەرکەوتنی گەورەی بەدەست هێناوە و، ئێمەش چاوەڕوانیمان لەو وڵاتانەی کە دۆستمانن و دۆستایەتیمان دەکەن، ئەوەیە کە لە داهاتوودا پشتیوانمان بن. بۆیە بڕیارە لەسەر پرسی سەربەخۆیی لەگەڵ بەغدایش قسە بکەین، چونکە ئێستا پرسی سەربەخۆیی بووەتە دیفاکتۆ و ئەوەش مافی خەڵکی کوردستانە و ناکرێت چاوەڕوان بین بەغدا خێرمان پێ بکات، چونکە هەر ڕۆژە و بە بیانووێک مامەڵەمان لەگەڵ دەکات.”
ئەندامەکەی مهكتهبی سیاسیی پارتی دەڵێ: ”لە بەغدا عەقڵییەتێک هەیە، کە نایەوێ هەندێک شت وەربگرێت، ناشیەوێ گوێ بگرێت، ئەگەرنا ئەوە چەند ساڵە ئێمە داوای مافی خۆمان دەکەین، دەمانەوێت گفتوگۆیان لەگەڵ بکەین، دەمانەوێ تێیان بگەیەنین، کە چیمان دەوێت، کەچی ئامادە نین. بۆیە باشترە عێراق و هەرێمی کوردستان وەک دوو دراوسێی باش مامەڵە بکەن.”
سەڵاح دەلۆ دەشڵێ: ”سەرۆک بارزانی دوای سەردانەکەی، لەگەڵ حزبەکان کۆ دەبێتەوە بۆ ئەوەی دوایین قسەی خۆمان دەربارەی چارەنووسی کوردستان بکەین و، بڕیاریشە شاندێکی حزبی و حکوومی بچێتە بەغدا بۆ ئەوەی باسی هەندێک پرس بکرێت، کە پرسی دیاریکردنی چارەنووسی گەلی کوردستان یەکێک لەو پرسانەیە.”