بكوژی ژنهی گۆڕستانی سهیوان دهستگیر كرا
پۆلیسی سلێمانی دهستگیركردنی بكوژی ئهو ژنهی راگهیاند، كه چهند رۆژێك لهمهوبهر له گۆڕستانی سهیوان ژنێكی به كوژراوی فڕێدابوو.
له راگهیهندراوێكی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووه: دوای ئەوەی شەوی 29ی لەسەر 30ی ئایاری 2021، تەرمی ئافرەتێک بەخنکێنراوی لەگۆڕستانی سەیوان لەشاری سلێمانی دۆزرایەوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنکەکانی سەر بەپۆلیسی سلێمانی راسپارد کە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی بەپەلە ئەنجامبدەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی ئەنجامدەری تاوانەکە.
پۆلیسی سلێمانی رایدهگهێنێت: سەرئەنجام پاش لێکۆڵینەوەی وردو کۆکردنەوەی زانیاریی پێویست و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا شەوی ڕابردوو ئەنجامدەری تاوانەکە لەھەمان شوێنی ئەنجامدانی تاوانەکەی بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.