فراکسیۆنی پارتی پێشوازی لە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی هەولێرو بەغدا دەکات
فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان لهپهرلهمانى كوردستان پێشوازى له جێبهجێكردنى رێكهوتنى ههولێر و بهغدا دهكات و دهلێ : ئێمە لەفراکسیۆنی پارتی پێشوازی لەم هەوڵە دەکەین و وەک دەرگایەک دەیبینین بۆ کردنەوەی چارەسەری سەرجەم کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغدا.
دهشلێ: جێی خۆیەتی لێرەوە دەستخۆشی لەهەوڵە بێ وچانەکانی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بکەین کە هەر دوو ڕۆژ دوای سوێندخواردنی وەک سەرۆک وەزیران بەدوای چارەسەری کێشەکان بووە لەگەڵ بەغدا،جگە لەوەی لەم ماوەیەدا بەردەوام لەسەر هێڵ بووە لەسەر پرسی بودجەو شاندی حکوومەتی ڕاسپاردووەو دەسەڵاتی ڕێکەوتنی پێدان لەگەڵ بەغدا بە ئامانجی ناردنی بودجەی هەرێمی کوردستان،هەروەها ئامادەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی دووپاتکردۆتەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی سەرشانی لەم ڕێکەوتنەدا لەپێناو گەڕاندنەوەی مافی خەڵکی کوردستان.
دهقى راگهيێندراوى فراكسيۆنى پارتى لهپهرلهمانى كوردستان
فراکسیۆنی پارتی پێشوازی لە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی هەولێرو بەغدا دەکات
ئێوارەی دوێنێ بەڕێز سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند،لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق قسەیان کردووەو ڕێکەوتنی هەولێرو بەغدا جێبەجێدەکرێت.
ئێمە لەفراکسیۆنی پارتی پێشوازی لەم هەوڵە دەکەین و وەک دەرگایەک دەیبینین بۆ کردنەوەی چارەسەری سەرجەم کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغدا.
جێی خۆیەتی لێرەوە دەستخۆشی لەهەوڵە بێ وچانەکانی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بکەین کە هەر دوو ڕۆژ دوای سوێندخواردنی وەک سەرۆک وەزیران بەدوای چارەسەری کێشەکان بووە لەگەڵ بەغدا،جگە لەوەی لەم ماوەیەدا بەردەوام لەسەر هێڵ بووە لەسەر پرسی بودجەو شاندی حکوومەتی ڕاسپاردووەو دەسەڵاتی ڕێکەوتنی پێدان لەگەڵ بەغدا بە ئامانجی ناردنی بودجەی هەرێمی کوردستان،هەروەها ئامادەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی دووپاتکردۆتەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی سەرشانی لەم ڕێکەوتنەدا لەپێناو گەڕاندنەوەی مافی خەڵکی کوردستان.
وەک لەڕابردوودا بەڕێز سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند،جگە بودجە چەندین مەلەفی دیکە هەن دەبێت لەگەل حکوومەتی عێراقی چارەسەر بکرێن،دەکرێت پرسی ناردنی بودجە چارەسەری کێشەکانی دیکەش بەدوای خۆیدا بهێنێت.
فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان