بۆ چارەسەرى گرفتى جووتیاران و بازرگانان لە نێوان هەولێر و بەغدا ليژنه دروست دهكرێت
بهسهرپهرشتنى وهزيرانى ههردوو وهزارهت، وەزارەتى بارزگانی و پیشەسازیى حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە شارى هەولێر کۆ بوونەوە .
کەمال موسلیم وەزیرى پیشەسازى و بازرگانیى حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا رايگهياند: “لەم کۆبوونەوەیددا بریارمان دا لیژنەکان دروست بکرێن بۆ چارەسەرى گرفتى هەریەک لە کێشەکانى بازرگانان و جووتیاران و فۆرمى خۆراک و چەندان گرفتى دیکەى وهكو گرفتەکان پارەى گەنمى جووتیاران و کێشەى بازرگانى و هاتوچۆى بازرگانان، ئەوە بووەتە بەشێک لە تەواوى هەوڵەکانمان بۆ ئەوەى ئەو گرفتانە بە یەکجارى چارەسەر بکرێن”.
کەمال موسلیم راشيگهياند: “پارەی گەنمى ساڵی ٢٠٢٠ی جووتیارانى هەرێمی کوردستان هاتووە و بۆ ساڵەکانى پێشووتر کە نەهاتووە ئێستا میکانیزمى پێویست داڕێژراوە تا چارەسەر بکرێن”.
هاوكات وەزیرى بازرگانیى عیراق، عەلا جبورى يش له پرێسكۆنفرانسێكى رۆژنامهوانيدا گوتى: “لە سەرەتاى مانگى داهاتوودا هەموو لیژنەکانى چارەسەرى گرفتەکان دروست دەکرێن، پلانێکى هاوبەش دڕێژراوە کە هەموو کێشەکانى تێدا دیاری کراون و بەیەکەوە قسە لەسەر هەموو ئەو گرفتانە دەکەین، بەتایبەتى چۆنیەتیى ساغکردنەوەى گەنمى جووتیاران و تۆمارى کۆمپانیاکان و شێوازى مامەڵەى بازرگانى باسیان لەبارەوە دەکرێت”.
وەزیرى بازرگانیى عیراق،گوتيشى:” ئەو هەماهەنگییەى هەیە بەتایبەتى لە هەرێمى کوردستان ویستى چارەسەرى هەموو گرفتەکانی هەیە و ئەو هەنگاوانەش گرنگیى خۆی هەیە تا ئەوەى لە بەرژەوەندیى گشتیدایە .