ئەو دادوەرەی لە گەرمیان لێێپێچینەوەی لە بەرپرسان کرد لابرا … نوێنهرى گۆڕانيش له ئهنجوومهنى پارێزگاى سلێمانى هاته دهنگ
نوێنەری گۆڕان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر گۆڕینی دادوەر عەبدولئەمیر جومعە،هاتە دەنگ و دهلێ : ئەو دادوەرە بە هۆكاری دژایەتیكردنی گەندەڵییەوە لابراوە. .
كەریم عەلی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و نوێنەری گەرمیان لەسەر پشكی بزووتنەوەی گۆڕان، راگەیاند: “ئێمە پێشتر هۆشداریمان دابوو لەسەر هەوڵی گۆڕینی دادوەری دەستپاكی لە گەرمیان، ئەوەبوو هۆشدارییەكەمان راست دەرچوو و ئەو دادوەرە گۆڕدرا”.
گوتیشی: “ئەم گۆڕانكارییانە لە دادگای دەستپاكیی گەرمیان دوای ئەوە هاتوون، كە دادوەر عەبدولئەمیر جومعە، لە ماوەی رابردوودا و لەسەر سكاڵایەكی ئێمە، وەك ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، سەرۆكی شارەوانیی شارەدێی رزگاریی راگرت و فەرمانی دەستگیركردنیشی بۆ بەڕێوبەری گشتیی شارەوانییەكانی گەرمیان دەركرد، لەبارەی پرۆژەی ناوچەی نوێی پیشەسازیی رزگاری، كە بەپێی سكاڵاكە، ئەو دوو بەرپرسە بەبێ وەرگرتن و تەواوبوونی مۆڵەت و رێكارەكان، کاریان لەو پرۆژەیەدا کردبوو”.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كه بۆ باسنيوز قسهى كردووه، نیگەرانیی خۆی پیشان دا، كە ئەو دادوەرە بە هۆكاری دژایەتیكردنی گەندەڵییەوە لابراوە.
ماوەیەک پێشتر، لەسەر سكاڵای ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، فرمانی گرتن بۆ بەڕێوەبەری شارەوانییەكانی گەرمیان و سەرۆكی شارەوانیی شارۆچكەی رزگاری دەركرا، ئەو دادوەرەی فرمانەكەشی دەركردبوو، گۆڕدرا.