وەزارەتی ئاوقاف ئیدانەی تەقەكردن لە ماڵی مامۆستایەكی ئاینی دەكات
خواكوڕك
شەوی 22/2/2017 لە شارۆچکەی چەمچەماڵ تەقە لە ماڵی مامۆستا مەلا عبدولوەهاب سەنگاوی، سەرۆكی لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان كرا بێ ئەوەی ھیچ زیانی گیانی بەدواوە بێت.
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ڕایدەگەیەنێت: “لە شارۆچکەی چەمچەماڵ تەقە لە ماڵی مامۆستا عبدولوەهاب سەنگاوی سەرۆكی لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان كراوە. وەزارەتی ئەوقافیش داوای دەستگیرکردنی تەقەكەران دەکات”.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە بەیامنامەیەکدا ئەوەشی ئاشكرا راگەیاندووە، وێڕای ئیدانەکردنی ڕووداوی تەقەکرن لەماڵی مامۆستا ئایینییەکەی شارۆچکەی چەمچەماڵ لە دەقی بەیاننامەکەدا بەیاننامەكدا ئاماژە بەوەکراوە: “دەستێكی تێكدەر و ئاژاوەگێڕ كە لە چەند چەكدارێكی نەناسراو پێكهاتبوون تەقەیان لە ماڵی بەڕێز مامۆستا مەلا عبدالوهاب سەنگاوی كردوە جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانی لێ نەكەوتەوە.
وەزارەتی ئاوقاف داوای لە دەزگا ئەمنییەكانی سنوری شارۆچکەی چەمچەماڵ كردووە كە تاوانباران و تەقەكەرەكان بدۆزنەوە و بە سزای یاساییان بگەینن. چونكە زیادبوونی ئەو جۆرە كردەوانە گیانی لێبوردەیی و ئاشتی كۆمەڵایەتی دەخاتە مەترسییەوە.