گوته‌بێژى حكومه‌ت : پەرۆشی دابەشکردنی مووچەین بەبێ لێبڕین .. هیوادارین لە ئایندەکی نزیک مووچە بێ لێبڕین بدەین

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتى، پەرۆشی دابەشکردنی مووچەین بەبێ لێبڕین وهیوادارین لە ئایندەکی نزیک مووچە بێ لێبڕین بدەین . ده‌شلێ : ئەو بڕیارەی پێشتر لەبارەی چۆنێتی دەوامکردنەوە داویانە هەڵدەوەشێتەوە و دەوام لە فەرمانگەکانی حکومەت وەکو خۆی لێدێتەوە.

د.جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتى،ه‌دوێنی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا مانگانە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێ و بڕی ئەو پارەیەشی کە لەسەری رێککەوتووین لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە تا مانگى 6 دەنێردرێ”.

ئاماژەشی بەوەدا، کە گفتوگۆ لەسەر ڕەشنووسی بودجەی کوردستان کرا و بەمنزیکانە دەدرێتە پەرلەمان و هیوادارین رێککەوتنی بودجەی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت.

د. جووتيار عادل گوتيشى :” لەگەڵ ئەوەداين کە بەبێ لێبڕین مووچە بدرێت و زۆر پەرۆشی دابەشکردنی مووچەین بەبێ لێبڕین، و پابەندن بەوەی 30 رۆژ جارێک مووچە دابەشبکرێت،”

دەشڵێت، هیچ بیانوویەکیان بۆ حکومەتی عێراقی نەهێشتووە بۆ نەناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان.

سەبارەت بە نرخی بەنزین گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوتى، تەنیا دوو پاڵاوگەی بەنزينمان هەیە دەمانەوێت نرخی بەنزین لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان بێت”.

Back to top button