چاودێرێكى سياسى : خيانه‌تكاران و خۆفرۆشان شكستيان هێنان له‌ رێگرى كردن له‌به‌رده‌م رێكه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا و ناردنى بودجه‌ى هه‌رێم

چاودێرێكى سياسى له‌باره‌ى چوونه‌ وارى جێ به‌جێ كردنى رێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌لێ: خيانه‌تكاران و خۆفرۆشان شكستيان هێنان له‌ رێگرى كردن له‌به‌رده‌م رێكه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا و ناردنى بودجه‌ى هه‌رێم.

 

ئه‌حمه‌د  حوسێن، چاودێرى سياسى به‌ده‌زگاى ميديايى خواكوڕكى گوت :” له‌ماوه‌ى ڕابردوو تاقمى خيانه‌تكاران بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌يان ده‌كرد كه‌ ده‌بێت حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دۆسيه‌ى نه‌وت و سه‌رجه‌م داهاتى ناوخۆى ڕاده‌ستى به‌غدا بكات يان زانيارى جۆراوجۆيان ده‌گه‌ياند به‌ به‌غدا له‌باره‌ى ژماره‌ى مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌مه‌ش هه‌موو ئامانجيان ئه‌وه‌بوو شكست به‌ پرۆسه‌ى رێكه‌وتنه‌كه‌ بگه‌ينن و ئامانجيان ئه‌وه‌بوو زياتر فشارى ئابوورى بخرێته‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ، كه‌ ئه‌مه‌ش دياربوو دوژمنانى كورديان له‌پشته‌وه‌ بوو، به‌ڵام به‌ هيمه‌ت و هه‌وڵى به‌رده‌وامى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كارى به‌رده‌وامى شاندى دانوستانكارى حكوومه‌ت خيانه‌تكاران و خۆفرۆشان شكستيان هێنان له‌ رێگرى كردن له‌به‌رده‌م رێكه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا و ناردنى بودجه‌ى هه‌رێم.

وه‌ك ئه‌و چاودێره‌ سياسيه‌ روونيشى كرده‌وه‌ : ” خيانه‌تكاران هه‌ميشه‌ روو ڕه‌شن و هیچ بەهایەكیان نە لە عێراق و نە لە هەرێمی كوردستاندا نییە و لە بەغدا كەس حیسابی بۆ ناكات چونكه‌ خۆيان سوك كردووه‌“.

” پێشتر خۆفرۆش و خيانه‌تكاران بانگه‌شه‌ى شكستى رێكه‌وته‌كه‌يان بڵاو ده‌كرده‌وه‌ و ده‌يانگوت حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نايه‌وێت رێكبكه‌وێت له‌كاتێكدا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو ئاماده‌يه‌كى خۆى ده‌ربڕيبوو بۆ جێ به‌جێ كردنى رێككه‌وتنه‌كه‌، له‌گه‌ڵ ڕاگه‌ياندنى رێككه‌وتنى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا له‌لايه‌ن مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ په‌رده‌ پۆشكردن و قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ى درۆ و شكستى پيلانه‌كانيان خۆيان ده‌كه‌نه‌  خاوه‌نى رێككه‌وتنه‌كه‌ و بانگه‌شه‌ى جۆراوجۆ ده‌كه‌ن. ئه‌حمه‌د حوسێن واى گوت.”

ئه‌و چاودێره‌ سياسيه‌ باسى له‌وه‌شكرد:” ئه‌و گروپ و تاقمه‌ى خيانه‌تكاران ناتوانن خه‌لكى كوردستان له‌سه‌ر رێ ببه‌ن و خۆڵ بكه‌نه‌ چاوى خه‌ڵكى چونكه‌ دياره‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو ئابووريه‌كى باشتر و بژێوى و قوتى خه‌ڵكى كوردستان هيچ به‌هانه‌يه‌كيان بۆ حكومه‌تى عێراق نه‌هێشبوو تا گه‌يشت به‌وه‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌ رابگه‌يێندرێت.

دوێنێ سێشه‌ممه‌،له‌ زنجیره‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی تویته‌ر، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی گفتوگۆی هاوبه‌شیان بۆ راسته‌ڕێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ تويته‌كه‌يدا نووسيبووى: خۆشحاڵم ڕایبگەیەنم كە گەیشتووینەتە ڕێکەوتنێك كه‌ به‌شه‌ بودجه‌ی هەرێمی کوردستان بگه‌ڕێندرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە حيساب دەکرێت بە (أثر رجعي).

هه‌روه‌ها گوتی: سوپاسی سەرۆک وەزیرانم کرد بۆ سەرکردایەتییەکەی و هەروەها سوپاسی حکومەتی فیدراڵیم کرد بۆ پشتیوانیکردنی ڕێککەوتنەکە. ئەمە وەرچەرخانێکی گرنگە و بە یەکەوە بە سەر بەربەستێکی سەختدا زاڵ بووین.

Back to top button