تەقینەوەیەك ڕوویدا

شانەی راگەیاندنەکانی ئاسایشی حکومەتی عێراق رۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، لە کاتی تەقینەوەی پاشماوەی شەڕ لە پارێزگای کەربەلای باشوری عێراق، هاوڵاتییەک کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

ئەو خانەیە لە ڕاگەیاندنێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند:”پاشماوەکانی شەڕ لە نزیک ئەو کارخانەی چیمەنتۆی لە ڕۆژئاوای پارێزگای کەربەلای پیرۆز (لە سنووری نێوان ئەنبار و کەربەلا) تەقیونەوە، لە ئەنجامدا هاوڵاتییەک گیان لە دەستدا و هاوڵاتیەکی دیکەش بریندار بوون،”

وتیشی:”ئەو هێزە هاوبەشانەی لە بەرگری شارستانی و دەزگا ئەمنیەکانی تر چوونەتە شوێنی ڕوداوەکە بۆ ئەوەی ڕێکاری پێویست وەرگرن، مەترسیەکە لە هاوڵاتیان لابدەن.”

Back to top button