حەشدی سیستانی روونكردنەوە دەدات
سەرچاوەیەکی عێراقی ئاشکرای کرد کە ڕۆژی چوارشەممە ، حەشدی ئەلمەڕجهعیە ، نزیک لەمەرجەعی ئاینی شیعی ، عەلی سیستانی ، تا کۆتایی ئەم مانگە بەشداری لەڕێپێوانی سەربازی حەشدی شەعبیدا ناکات .
سەرچاوەکە بە ئاڕ تی ڕاگەیاندووە: “ئەو فراکسیۆنانەی کە پێشتر پاشگەزبوونەوەیان لە حەشدی شەعبی و دامەزراندنی (گردبوونەوەی مەرجەع) نزیک لە سیستانی ڕاگەیاندبوو، تا کۆتایی مانگی حوزەیران بەشداری لە ڕێپێوانی داهاتوو بۆ گردبوونەوەی جەماوەری ناکات.”
سهرچاوهكه گوتووشيهتى:” بەشداری نەكردنیان بەهۆی پەیوەستبوونیانە بە یاساکانی عێراق و بڕیارەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانەوە هەبوو.”
س: ئارتى عهرهبى