زانا عه‌بدولره‌حمان بۆ لاهور جه‌نگی: ئەم هەنگوینی گەندەڵیەی كە رژاوە رۆژێك ده‌تخنكێنێت
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو كێشه‌ی كه‌می ده‌رمان له نه‌خۆشخانه‌ی هیوای تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه دروست بوو، په‌رله‌مانتارێكی پێشووی یه‌كێتی له وتارێكیدا رایده‌گه‌یێنێت كه ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی كه بە پشتوانی مام جەلال بە هەوڵ ماندووبونی كۆمەڵێك پزیشك وكارمەندی دڵسۆز دامەزرا، بوە رووناكی و هیوا بۆ هەموو ئەو نەخۆشانەی كە هەژار و نەدار بوون.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا زانا عه‌بدولره‌حمان په‌رله‌مانتاری پێشووی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نووسێت: سەرەتا كاروبارەكانی زۆر بەباشی ئەرۆیشت و تا ئەو كاتەی كۆمپانیایەك بە ناوی كاری خێرخوازی خۆی خزاندە ناو نەخۆشخانەكە گوایە هاوكاری ئەكات و هەڵایەكی میدیایی بۆ خۆی دروستكرد و لەو رێگەیەوە تەندەری دەرمانی نەخۆشخانەكەی وەرگرت بە دەیان ملیون دۆلاری قازانج كرد بەوەش رازی نەبوو ووردە كوالیتی دەرمانی نەخۆشەكانی گۆری لەپێناوی قازانجی زیاتر
هه‌روه‌ها ده‌نووسێت: دواتر بەرێوبەری نەخۆشخانەكەی برد و كردیە بەپرسی تەندروستی و دەرمانی كۆمپانیاكەی ،ئێنجا پزیشكەكانی برد و خۆی نەخۆشخانەی دروستكرد ئێستا ئەوێت نەخۆشەكانیش بەرێت و نەخۆشخانەی هیوا بەسەر خەڵكی هەژار و نەدار و لێقەوماو دابخات و نەخۆشەكان بە ناچاری بچنە نەخۆشخانەی كۆمپانیاكە و لەوێ وەكو چەتە گیرفانیان ببرن
هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووی یه‌كێتی ده‌شنووسێت: بۆیە پزیشك و كارمەندە ماندووەكانی هیوا دڵنیا ئەكەم ئەوەی رووئەدات بۆ ئەوەیە ئێوە سەنگەرەكە چۆڵ بكەن و نەخۆشەكان رەوانەی قەسابخانەكەی ئەوان بكەن، بەشێكی زۆر بەپرسەكانی تەندروستیش لەناو ڤێلای بەلاشی كۆمپانیا بە شەرەمەزاری دانیشتوون ناتوانن بەرگریتان لێ بكە بۆیە چاوەرێ ئەوە مەبن كێشەكانتان چارەسەربێت
هه‌روه‌ها ده‌شنوسێت: ئەوە هەر مەسیری ئێوە نیە ، هەموو نەخۆشخانە حكومەیەكان هەمان پلانیان بۆ دانراوە ئیتر شتێك نامنێت بەناوی كەرتی گشتی تەندروستی ، بەڵام هیواتان هەبێت ئەم هەنگوینی گەندەڵیەی كە رژاوە رۆژێك ئەیان خنكێنێت ، رۆژی خۆی دێت فێڵ و تەڵەكەی ئەم چاوچنۆكانە بـــۆ هەموو كەس روون بێتەوە.
ئه‌و وتاره‌ی زانا عه‌بدولره‌حمان دوای ئه‌وه‌هات كه لاهور جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلی كردۆته‌وه له ئێستادا هه‌وڵده‌دات له بری چاره‌سه‌ری نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی، خه‌لكی رووبكه‌نه نه‌خۆشخانه‌كه، به ناوی نه‌مانی ده‌رمان هانا بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌ی ئه‌و ببه‌ن.