هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هۆشداری دایه‌ یه‌کێتی ده‌بێت به‌ زووترین كات یه‌كه‌ی 70 هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌و بیخاته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریدا كه‌ یه‌كه‌ی 80ـی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بخاته‌وه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ ئامانجی دروستكردنی سوپایه‌كی نیشتمانی، به‌ڵام یه‌كێتی تا ئێستا ئاماده‌ نیه‌ هێزه‌كانی بخاته‌وه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تیش هۆشداری ده‌داته‌ یه‌كێتی.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك له‌ چوارچێوه‌ی یاسا چاکسازییه‌کانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هۆشداری به‌ یه‌کێتی ده‌دات ئه‌گه‌ر یه‌که‌ی ٧٠ نه‌خه‌نه‌وه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمەرگە و ئه‌و یه‌که‌ هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه‌، ئه‌وا هه‌موو هاوكاریه‌كان بۆ ئه‌و هێزه‌ راده‌گرن و هاوكاریه‌كانی پێشوتریشیان لێ وه‌رده‌گرنه‌وه‌.

هۆشداریه‌كه‌ی هاوپه‌یمانان دوای ئه‌وه‌هات كه‌ دوێنێ شاندێكی هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بۆ تاوتوێكردنی چاكسازی له‌ نێو وه‌زاره‌ته‌كه‌ كۆبووه‌وه‌و، رایانگه‌یاند كه‌ رێگریه‌كانی یه‌کێتی له‌به‌رده‌م یه‌کگرتنه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌وه‌.

Back to top button