سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەیەكی گەورە لە دهۆك دادەنێت

 

بڕیارە ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەیەكی گەورە لە دهۆك دابنێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ـی حوزەیران، مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەی كارگەی جووتیار بۆ بەرهەمهێنانی فینگەر لە پەتاتە، لە شارەدێی روڤیا دادەنێت.

پڕۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای” K . H كوردستان – هۆڵەندا” بە پشتیوانیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بە بڕی نزیكەی 10 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەكرێت.

 

Back to top button