به‌ هۆی ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ چه‌كی ئه‌مریكی به‌ سوریا فرۆشتووه‌ و له‌ شنگال بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كات، ئه‌مریكا هۆشداری توند ده‌داتە پەکەکە

 

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو په‌كه‌كه‌ هاوشانی حه‌شدی شه‌عبی داژیه‌تی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگالی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایانكرد ، كه‌ به‌ پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ دۆخی شاره‌كه‌ ئاسایی ده‌كرێته‌وه‌ و ئاواره‌كانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا په‌كه‌كه‌ و حه‌شد له‌ پێناو مه‌رامه‌كانیان كه‌ بازرگانی كردنه‌ به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر و گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ئێرانه‌ بۆ سوریا به‌ربه‌ست بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ ده‌كات.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك په‌كه‌كه‌ جگه‌ له‌ كاری بازرگانی كردن به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ چیای شنگال و سنوره‌كانی نێوان سوریا و هه‌رێمی كوردستان، له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی بازرگانی كردنه‌ به‌ چه‌ك له‌ نێویشیاندا چه‌كی ئه‌مریكی و به‌ رژێمی سوریا و میلیشاكانی دیكه‌ی نزیك به‌ ئێرانی ده‌فرۆشێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان ئاشكراشی كرد كه‌ كاری تلیاك فرۆشی و قاچاغچێتی و بازگانی كردن به‌ مرۆڤ و مامه‌له‌ كردن به‌ چه‌كی ئه‌مریكی، ئه‌مریكای توڕه‌كردووه‌و بۆیه‌ ئه‌مڕیكا په‌یامێكی توندی به‌ په‌كه‌كه‌ داوه‌ كه‌ ناوچه‌كه‌ چۆل بكه‌ن و چه‌كه‌ فرۆشراوه‌كانی ئه‌مریكا بۆ رژێمی سوریا بگه‌ڕێننه‌وه‌.

Back to top button