باهۆز ئه‌رداڵ فه‌رمانده‌یی په‌كه‌كه‌ شه‌ڕی زیاتر ده‌به‌ینه‌ نێو خاكی باشوری كوردستان

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوودا به‌ هۆی شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و سوپای توركیا له‌ نێو خاكی باشوری كوردستان، كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ سه‌دان هاووڵاتی سڤیل بوونه‌ قوربانی و چه‌ندین گوندی ناوچه‌ سنوریه‌كان چۆلكران، له‌ دواهه‌مین چاوپێكه‌وتنی میدیایی سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ش‌ هه‌ڕشه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ شه‌ڕی زیاتر ده‌هێننه‌‌ نێو خاكی باشوری كوردستان

 

باهۆز ئه‌رداڵ، ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی بڕیارگه‌ی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه‌) به‌ كه‌نالی ستێرك تیڤی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ناهێڵین ئه‌م دۆخه‌ی باشوری كوردستان ئاوا به‌رده‌وام بێت و ئێمه‌ش له‌ سه‌ر شاخه‌كان رووبه‌ڕووی شه‌ڕی سه‌خت ببینه‌وه‌، به‌ڵكو ده‌بێت رووبه‌ڕووی توركیای داگیر كه‌ر ببینه‌وه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ نێو شاره‌كانی باشوری كوردستانیش بێت.

لایخۆشیه‌وه‌ حامید گه‌وهه‌ری مێژوونووس و چاودێری سیاسی رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و وتانه‌ی باهۆز ئه‌ردال واتا شەڕ لە تورکیاوە بکێشێتە باشوری کوردستان و ئاژاوە و ناسەقامگیریی بۆ خەڵکی باشوری کوردستان پێک بێنێت.

Back to top button