عێراق پەنا بۆ سوریا دەبات

زیاد سبحی سباغ وەزیری پیشەسازی سوریا و هاوتا عێراقییەکەی مەنھەل عەزیز خەباز باسیان لەڕێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و پیشەسازییەکان و دروستکردنی هاوبەشی بۆ سەرخستنی کەرتی پیشەسازی لەسوریاو عێراق کرد.

وەزیرە عێراقیەكەو شاندی یاوەری لە دیمەشق جەختیان کردەوە لە سەر پێویستی پەرەپێدانی هاوکاری پیشەسازی بە تایبەتی کە کەرتی پیشەسازی هەردوو وڵات بە شێوەیەکی سیستماتیک لەناو چووە.

وەزیرەكەی سوریاش داوای لەهاوتا عێراقییەکەی کرد کار لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق بکەن بۆ ئەوەی زاڵبن بەسەر ئەو زەحمەتییانەی کە لەهەناردەکردنی بەرهەمی سوریدا هەیە و بەلێشاو بۆ بازاڕەکانی عێراق دەنێردرێن.

 

سەرچاوە : RT روسیا

Back to top button