وەزیری کشتوکاڵ: بەرهەمی جوتیارانی کوردستان دەنێرینە بازاڕەکانی جیهان
وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، بەرهەمهێنانی پەتاتە لە هەرێمی کوردستان زۆر زيادى كردووه ونزیکبووەتەوە لە 400 هەزار تۆن دهشلێ : رۆژانە مۆڵەتی دەیان کۆگای ساردکەرەوە دودەینە جووتیاران بۆ پاراستنی بەرهەمەکانیان.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان گوتی: “بەرهەمهێنانی پەتاتە بە هەردوو جۆرەکەی خواردن و پیشەسازی لە کۆتایی ساڵی 2020 بەشێوەیەک زیادیکردووە کە ئێستا نزیک بووەتەوە لە 400 هەزار تۆن لهكاتێكدا له دهسپێكى ساڵى چاندنيهوه زۆر جياوازه، کە جووتیاران لەسەر رووبەری 28 هەزار دۆنم زەوی داچاندن دەکەن، ئەمەش وایکردووە سەدان جووتیاری لێهاتوو سەرقاڵی ئەم بەرهەمە ستراتیژییە بن و دەیان کارگەی گەورە و مامناوەند بۆ بە پیشەسازیکردنی پەتاتە دابمەزرێت و هەزاران هەلیکاریش بڕەخسێت، هەروەها رۆژانە مۆڵەتی دەیان کۆگای ساردکەرەوە بدەینە جووتیاران بۆ پاراستنی بەرهەمەکانیان”.
لە میانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی کارگەی جووتیار بۆ بەرهەمهێنانی فینگەر لە پەتاتە، لە ناحیەی روڤیای سهر به پارێزگای دهۆك وهزيرى كشتوكاڵ گوتیشی: “رکابەرییەکی جوان لەنێوان کارگەکان هاتووەتە ئاراوە، بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەم و بەرزکردنەوەی کوالێتی و پڕکردنەوەی پێداویستی بازاڕی هەرێمی کوردستان و تەنانەت ناوەڕاست و خوارووی عێراقیش “.
گوتيشى : بەرهەمی جوتیارانی کوردستان دەنێرینە بازاڕەکانی جیهان .