وهزارهتى شارهوانى : ئەنجوومەنی شارەوانییەكانی دهۆك نوێ كرایەوە
بەپێی یاسا و ڕێنمایییە نوێیەكان، ئەنجوومەنی شارەوانییەكانی دهۆك نوێ كرایەوە كە بۆ یەكەم جار چارەكێكی ئەندامانی ئەنجوومەنەكە لە ڕێكخراوە پیشەیی و ناحكوومییەكان پێك هاتووە.
لهراگهيێندراوێكدا وهزارهتى شارهوانى و گهشتوگوزارى حكومهتى ههرێمى كوردستان رايگهياند :” وەك بەشێك لە پرۆسەی چاكسازییەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چوارچێوەی ئەو پرۆژەیەی لە ساڵی 2019 لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ڕەزامەندی لەسەر درا، دوێنێ چوارشەممە (16ی حوزەیران) ئەنجوومەنی شارەوانییەكانی شاری دهۆك پێك هێنرایەوە كە بەپێی ڕێنمایی نوێ 25%ی لە نوێنەری رێكخراوە ناحکوومییەکان و سەندیكا و رێكخراوە پیشەییە تایبەتمەندەكان پێك هاتووە.
له راگهيێندراوهكه ههروهها هاتووه :”بەگوێرەی پەیڕەوە نوێیەكەی پێكهێنانەوەی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان، ژمارەی ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان لەسەر بنەمای پلەی شارەوانییەكان دیاری كراون. ئەنجوومەنی شارەوانیی دهۆكیش پلەی نایابی هەیە كە لە 13 ئەندام پێك هاتووە و كۆی پارێزگای دهۆكیش 47 شارەوانی پێك دەهێنێت. شارەوانییەكانی پلە یەكن، 11 ئەندامیان هەیە، پلە دوو 9 ئەندام، پلە سێ 7 ئەندام، شارەوانییەكانی پلە چوارن 5 ئەندامیان هەیە. لە هەموو پلەكانیشدا ڕەچاوی ڕێژەی ڕێكخراوە ناحكوومییەكان كراوە كە ئەمە یەكەم جارە لە مێژووی حكوومەتی كوردستان، ڕێژەیەك بۆ ئەو ڕێكخراوانە دیاری بكرێت.
وهزارهتى شارهوانى دهشلێت :” لە ساڵی 2000-2001ـەوە ئەنجوومەنی پێشووی شارەوانییەكان نەگۆڕابوون، بۆیە بەپێوست زانرا کە هەنگاوی چاکسازی و گۆڕانکاری لەو ئەنجوومەنانەش بكرێت کە ئەوان بەپێی یاسا پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان بە دابینکردنی خزمەتگوزاریی ناو شارەکان هەیە، ئەم بڕیارەیش لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی خەڵكە لە سنووری شارەوانییەكان.