بەرپرسی ناوەندی چاوی كورد : له‌مه‌رزى باشماخ ڕاو ڕووت بەردەوامە و سه‌رانه‌مان لێوهرگيرا
بەرپرسی ناوه‌ندى چاوى كورد كه رێكخراوێكی كۆمەڵگەی مەدەنیە ده‌لێ ڕاوه‌ڕووت له مه‌رزى باشماخ به‌رده‌وامه ده‌شلێ : لە مەرزی باشماخ لە سنووری پارێزگاى سلێمانى دا بڕە پارەیەكيان لێم وه‌رگرت كه به پێ ى بريارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى نابێت ئه‌و پاره‌يه وه‌ربگرن“.
مەشخەڵ كەوڵۆسی، نووسەر و بەرپرسی ناوەندی چاوی كورد، لە لاپه‌ره‌ى تايبه‌تى خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) باس له پابه‌ند نه‌بوونى مه‌رزى باشماخ ده‌كات به بڕيارى حكوومه‌تى و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و نووسيوويه‌تى“لە مەرزی باشماخ سەرانەمان لێوەرگیرا و ڕاو ڕووت بەردەوامەو، کار بە بڕیارەکەی وەزارەتی تەندروستی ناکرێت.
كەوڵۆسی دەقی قسەكردنی كارمەندێكی مەرزەكەی ئاشكرا كردووە و نووسیویەتی: ”کارمەندەکە ڕێک و ڕەوان گوتی، سەد ڤاکسینت وەرگرتبێت و سەد وەزارەت قسەی کردبێت، ئەمە سەرانەیە و دەبێ بیدەیت، داهاتیشی بۆ حکوومەت نییە“.
رۆژی ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١وەزارەتی تەندروستی لە راگەیاندراوێكدا دوو بريارى ده‌ركرد و ئاشكرای كرد، ئەو هاووڵاتییانەی بڕوانامەی وەرگرتنی دوو ژەمی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنای پشتڕاستكراو و باوەڕپێكراویان هەبێت، لە کاتی گەیشتنیان، پێویست بە وەرگرتنی نموونەی پشكنین ناكات.