عێراق چاوەڕێی ئەردەن و میسڕە

وتەبێژی حکومەتی عێراق و وەزیری ڕۆشنبیری ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، کە هێشتا لوتکەی سێ لایەنەکە لە نێوان عێراق و ئوردن و میسردا لە جێی خۆیدایە، بەڵام هێشتا ئەو بەروارە دیاری نەکراوە كە كەی كۆدەبنەوە.”

لە ڕاگەیاندنێکی ڕۆژنامەنووسیدا حەسەن نازم،گوتی:”تا ئێستا بەرواری لوتکەی سێ لایەنەکە دیاری نەکراوە، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە کار لە نێوان ئەو سێ وڵاتە دا نەماوە.”

نازم، گوتیشی:”ئەو لوتکە پێشوەی کە لە عەممان ئەنجامدرا، رێوشوێنی بۆ کاری ئابو,ری و کلتوری دیاریکرد.”

 

س : arabic.rt

Back to top button