
باوكێك ھەوڵی فرۆشتنی كچەكەی دەدات
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە ڕاگەیاند ڕێگری كراوە لە فرۆشتنی کچێک لە لایەن باوکییەوە بە خەڵکی لە پارێزگای هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان .
وەزارەتەکە دەڵێت:”ئۆپەراسیۆنێكی پشت پەردەی ئەنجامداوە بەپێی راپۆرتەکانی بنکەی پۆلیسی تایبەت بە توندوتیژی خێزانی، سەبارەت بە بوونی کچێکی تەمەن 11 ساڵ کە لە خێزانەکەی هەڵهاتووە بەو پێیەی باوکی هەوڵی داوە لە هەرێمی کوردستان بە خەڵکی بفرۆشێت
بەپێی ھەواڵەكە كچەكە خەڵكی باشوری عێراقەو لە نەتەوەی عەرەبە.
س: arabic.rt.