تەندروستی هەولێر به‌دواداچوون و لێكۆلينه‌وه‌ له‌ گیانلەدەستدانی كچە قوتابییەك به‌ ده‌رمان ده‌كات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی هەواڵی گیانسپاردنی ئافرەتێكی تەمەن 19 نۆزدە ساڵان لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی شاری هەولێر بڵاوکردەوە و ده‌لێ : لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە دەستمان بە بەدواداچوون و لێکۆلینەوە کردووە و هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەرکەوتنی هۆکاری زانستی ئەم گیان سپاردنە و لەهەر ئەگەرێک سەرپێچی کاران رووبەرووی یاسا دەکرێنەوە .

لە روونکردنەوەکەى به‌رێوه‌به‌رايه‌تى گشتى تەندروستی هەولێر كه‌ ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ په‌يجى فه‌رميى خۆيان له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويانكردۆته‌وه‌ و تێدا هاتووە: “دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانسپاردنی ئافرەتێكی تەمەن 19 نۆزدە ساڵان لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی شاری هەولێر، باس لەوە دەکرێت کە هۆکارەکەی بەکارهێنانی چەند دەرمانێك بێت لەڕێگای چەند سایتێکی ئۆنلاینەوە کردراوە”.

تەندروستی هەولێر له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌يدا زياتر ده‌شلێت، “تیمی پشکنین و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیمان هەر لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە دەستی بە بەدواداچوون و لێکۆلینەوە کردووە و هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەرکەوتنی هۆکاری زانستی ئەم گیان سپاردنە و لەهەر ئەگەرێک سەرپێچی کاران رووبەرووی یاسا دەکرێنەوە”.

Back to top button