شێخ جهعفهر هێرشى تووند دهكاته سهر پهكهكه
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان له پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك لهبارهى پهكهكهوه ڕاى گهیاندووه، پهكهكه تەنیا لەو قەوارەیەی هەرێم چالاکییەکانیان چڕکردووهتەوە کە بە خوێنی هەزاران شەهید بنیات نراوە.
ئهمڕۆ ههینى 18ى حوزهیران، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان له پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك لهبارهى هێرشهكانى پهكهكهوه بۆ سهر هێزى پێشمهرگهى كوردستان، نوسیوویهتى، “بۆچی پەکەکە هێزی پێشمەرگە تێوە دەگلێنن لەو شەڕەی کە خواستی گەلی کورد و پێشمەرگەی لە سەر نیە؟، بۆچی پەکەکە تەنیا لەناو قەوارەی هەرێمی کوردستان چالاکییەکانیان چڕکردووهتەوە.
له وهڵامى ئهو پرسیارانه بۆ ڕاى گشتى ئاشكراى كردووه، بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد لە پێناو گەیشتن بە کیانێکی سەربەخۆ بۆ گەلێکی بەش خوراو، مێژووی گەلی کورد پڕیەتی لە نەهامەتی و چەوسانەوە و زوڵم و ستەم، هۆکاری سەرەکی هەموو ئەو نەهامەتیانەش حکومڕانییە تۆتالیتارییە یەک لە دوای یەکەکانی ناوچەکە بووە کە گەلی کوردی ئاڕاستە کردووە بۆ بەرەی داکۆکیکردن لە ماف و ئازادییەکان لە ڕێی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی و شۆرشی جەماوەری، ئەو جۆرە حوکمڕانییانەیش هەمیشە کۆتاییەکەی بە داڕمانی ژێر خانی ئابووری و ئاڵۆزی نێوان پێکهاتەکان و کەڵەکە بوونی کێشەکان کۆتایی هاتووە، وەک ئەوەی چارەسەر بێ بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی و پێکەوە ژیان.
ئاماژهى كردووه، کورد وەکو نەتەوە بە پێی ڕێککەوتنی (سایکس بیکۆ) خاک و گەلەکەی دابەشکراوە بەسەر عێراق و ئێران و تورکیا و سووریا، بەڵام ئەو دابەشکارییە نەبووهتە مایەی سەقامگیری و ئاسایشی هیچ یەکێک لەو وڵاتانە، پاشان کێشەی نێوان میرنشینەکان و پارتە کوردییەکان و دوو لەت بوونیان، کێشەکانیان ئەوەندەی تر قووڵتر کردووهتەوە هەندێك جار کار گەیشتووهتە خوێن ڕشتن (برا کوژی)، کە بەداخەوە بە پێی هەموو لۆژیکێک ماڵوێرانترین کارەساتە لە میتۆدی هەر گەلێک کە ڕوویدابێ، بە تایبەت بۆ ئێمەی گەلی کورد کە مێژووییەکی تاڵمان هەیە لەگەڵ ئەو پرسە نەگریسە.
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕوونى كردووهتهوه، گرنگە بۆ ئێمە کە خاوەن قەوارەیەکی هەرێمین ئێسته، لەژێر ئەم قەوارەیە دا خاوەن حکوومەت و پەرلەمانین با بەیاسا شەری برا کوژی شەرمەزار بکەین، چونکە نەیارانمان هەمیشە لە هەوڵی ئەوە دابوونە و مێژوویش شاهیدی ئەوە دەدات کە ببن بە هەوێنی ناسەقامگیری و دووبەرەکی لە نێوانمان.
شێخ جەعفەر رونیشیکردەوە، بە داخەوە ئێستا هەوڵێک هەیە بۆ پەڵکێش کردنی شەڕێکی نەخوازراو لە نێوان چەکدارانی پەکەکە و هێزی پێشمەرگە لە خاکی هەرێمی کوردستان، هیوادارم کە ڕوونەدات و ئەو خوێن ڕشتنە لێرەوە بوەستێ، ئەگەر بابەتەکە بۆ چەکدارانی پەکەکە بەرگریکردن بێت لە خۆیان، بۆ هێزی پێشمەرگە تێوە دەگلێنن لەو شەڕەی کە خواستی گەلی کورد و پێشمەرگەی لە سەر نییە؟ پاشان بۆ تەنیا لەو قەوارەیەی هەرێمی کوردستان چالاکییەکانیان چڕکردووهتەوە کە بە خوێنی هەزاران شەهید بنیات نراوە و پاساو دەدەن بە تورکیا هێرشیان بکرێتە سەر! ئێمە لەگەڵ هاتنی هیچ هێزێکی بێگانە نین کە سنوور و سەروەرییەکانی هەرێمەکەمان ببەزێنێ، لە هەمان کاتیشدا ڕێز لەو پارتە سیاسییانە دەگرین کە لە خاکی هەرێمەکاندا گیرساوەتنەوە و ڕێگامان داون کار و چالاکی سیاسی ئەنجام بدەن، بەڵام هەرگیز لەگەڵ ئەوە دانین کە ببن بەمایەی شەڕ و ناسەقامگیری و هۆکاری چۆڵکردن و ماڵوێرانکردن و شەهید کردنی دەیان خەڵکی سڤیل لە ناوچەکەدا.
لهبارهى دواین ڕووداوهكانهوه ڕاى گهیاندووه، ئەوەی کە ئێسته ڕوو دەدات دڵنیام پلانی نەیارانی دژ بە نەتەوەی کوردە، دەخوازم لە کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان با دەست لە ناو دەست بین بۆ چارەسەری ڕیشەیی هەموو ئەو زوڵم و ستەمەی کە بە درێژایی مێژوو لێمان کراوە بە پاساوی نا لۆژیکی، با پلانی نەیارانمان بە یەکڕیزی نێوانمان لە بار ببەین لە پێناو گەیشتن بە کەناری ئارامی بۆ گەڵێکی ماندوو لە شەڕ و ماڵوێرانی، ئەوەی چەند سەدەیەکە هەوڵی بۆ دەدەین تەنیا بە پێکەوەیی دەتوانین هەنگاوی بۆ بنێین، چونکە سەنگەر لە یەکگرتن خزمەتە بە دوژمنانی گەلێکی ستەمدیدە و لە گۆڕنانی هەموو خەون و ئاواتەکانی ڕۆژانی پڕ لە تێکۆشان و خەبات و بە فیڕۆدانی خوێنی شەهیدەکانمان.
كاردانهوهكان له دژی بیانوو به دهستهوهدانی توركیا بۆ داگیركردنی خاكی ههرێمی كوردستان وهك بهشێك له عێراق لهلایهن پهكهكهوه بهردهوامه، ههروهها نا دهستووری بوونی خهباتی پهكهكه و نانهوهی سهر هێشه بۆ ههرێمی كوردستان و شههیدكردنی پێشمهرگه به قبوڵ نهكراوى ههژمار دهكرێت. جێگەی باسە پەکەکە خەبات بۆ باکووری کوردستان دەکەن بەڵام تا ئێسته نەیانتوانیووە هیچ ناوچەیەکی باکوور ڕزگار بکەن و بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیا زیانێکی زۆر بەر هەرێمی کوردستانیش کەوتووە.