له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌میرتاش ئازاد ده‌كرێت

خواكوڕك

دوای ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی دیدارێكی رۆژنامه‌وانی داوای له‌ حكومه‌تی توركیا كردبوو كه‌ سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە ئازاد بکرێت، میدیاكانی توركیا باس له‌ڕێوشوێنی گونجاو ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌.

به‌پێی زانیاری میدیاكانی توركیا، له‌ ئێستادا حكومه‌تی توركیا به‌له‌به‌رچاو گرتنی ئاشته‌وایی سیاسی نێوان لایه‌نه‌كان و به‌ره‌و ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ناوه‌خۆی وڵاته‌كه‌، ده‌یه‌وێت گرنگی به‌پێشنیاره‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بدات.

میدیاكان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه‌ كه‌ دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بارزانی بۆ توركیا، یه‌كێك له‌ پرسه‌كان په‌وه‌ندی ده‌بێت به‌ دۆسیه‌ی ده‌سگیركردنی هاوسه‌رۆك و په‌رله‌مانتاره‌كانی هه‌ده‌په‌ و پرسی ئاشتی له‌و وڵاته‌، و ره‌نگه‌ حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ هه‌نگاوی پێویست بنێت و وه‌ك ده‌سپێشخه‌ریش، ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ ئازاد بكات.

Back to top button