ڕوسیاو ئەمریكا دۆخی سوریا تاوتوێ دەكەن

کۆشکی سپی ڕایگەیاند، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا لە کۆبوونەوەی خۆیان لە جنێڤ ڕاوێژیان کرد، لەسەر دۆخی سوریا و ھاوكاری مرۆیی.”

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، جەیک سولیڤان لە لێدوانی بۆ ئەو پەیامنێران كە لە لایەن کۆشکی سپییەوە بڵاو کرایەوە گوتی : “ڕاوێژ لەسەر سوریا لە نێوان هەردوو سەرۆکدا كراوەو جەخت لەسەر دڵنیابوون لە گەیاندنی ھاوكاری مرۆیی کرایەوە .”

ئاماژەی بەوە کرد کە بایدن جەختی لەوە کردەوە کە ” ملیۆنان برسی ” پێویستیان بە پشتگیری هەیە لە باکوری ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژئاوای سوریا.”

 

س: arabic.rt

Back to top button