پۆلیسی هه‌ولێر : ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی خۆی وه‌كو به‌ڵێنده‌ر و خاوه‌نی كۆمپانیا خۆى ناساندبوو فرت و فێڵى ده‌كرد ده‌ستگيركرا

پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگيركردنى ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی  راگه‌ياند كه‌ خۆی كردبووه‌ به‌ڵێنده‌ر و خاوه‌نی كۆمپانیا .

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ په‌يجى فه‌رميى خۆى له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) رايگه‌ياندووه‌،  بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژئاوا، بنکەی پۆلیسی دادگا، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (م.م.ص) دەستگیر کرد، کە وەک (بەڵێندەر و خاوەن کۆمپانیا) خۆی ناساندبوو و لە چەندین بنکەی پۆلیس و نووسینگەی نەهێشتنی تاوان، فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو و فرت و فێڵیشی لە ژمارەیەک هاووڵاتی کردبوو.

پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌كه‌، تۆمەتباری ناوبراو، کە لە بنکەی پۆلیسی (کوردستان) بەپێی ماددە (229) و لە بنکەی پۆلیسی (ڕاپەڕین) بەپێی ماددە (456) و لە بنکەی پۆلیسی (شادی) بەپێی ماددە (456) و لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات بەپێی ماددە (444) لە یاسای سزادان داوا کراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و درایە دادگا.

Back to top button