كتێبی “بۆ مێژوو”ی سه‌رۆك بارزانی به‌ زمانی توركیی يش چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه‌

دواى ئه‌وه‌ى كتێبی “بۆ مێژوو”ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به‌ چه‌ند زمانێك بڵاوكرايه‌وه‌ بڕياره‌ كتێبه‌كه‌ به‌ زمانی توركی چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

چاپی توركیی كتێبه‌كه‌ له‌ لایه‌ن ئیحسان یالین وه‌رگێڕدراوه‌ و بڕیاره‌ له‌ دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا بكه‌وێته‌ به‌رده‌ست خوێنه‌ران.

ئه‌م كتێبه‌ پێشتر به‌ شێوه‌زاری كوردی سۆرانی و زمانی عه‌ره‌بی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌‌،بڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا چاپی نوێی ئه‌و كتێبه‌ به‌ زمانی توركییش بڵاوبكرێته‌وه‌.

 

كتێبی “بۆ مێژوو”ی ( سه‌رۆك بارزانی ) کتێبێکی بەڵگەیی، دیکیۆمێنتاریی سیاسی و مێژووییە و تایبەتە بە هەوڵ و خەباتی نەتەوەی کورد لەپێناو سەربەخۆیی کوردستان و مێژووی کۆنی کورد لەسەردەمی عوسمانی و سەفەوی و دەستەبەربوونی مافەکانی و بەتایبەتی پرۆسەی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان کە ساڵی 2017 سەرۆک بارزانی سەرپەرشتی کرد کە لەم کتێبەدا بە شێوەیەکی زانستی و لەسەر بنەمای بەڵگە و ڕاستیی ڕووداوەکان شرۆڤە کراوە و خوێندنەوە بۆ پێشهاتەکان کراوە.و تیشک کراوەتە سەر شەڕی داعش و کێشەی نێوان هەرێم و بەغداد و چەندین بابەت و پرسی دیکە.

له‌ كتێبه‌كه‌دا باسی ئه‌وه‌ كراوه‌، “به‌ درێژایی سه‌ده‌ی رابردوو، گه‌لی كوردستان هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ خستووه‌ته‌ گه‌ڕ تا به‌ ئاشتی و یه‌كسانی و شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق بژیت، به‌ڵام هه‌میشه‌ عێراق كوردی فه‌رامۆشكردووه‌ و له‌ڕێگه‌ی پرۆسه‌كانی ته‌عریب و هاوشێوه‌كانی كوردی ره‌ت كردووه‌ته‌وه‌. عێراق زۆر رێگه‌ی جۆراوجۆری به‌كارهێناوه‌، له‌وانه‌ش جینۆساید و كۆمه‌ڵكوژی له‌ دژی كورد. هه‌ر بۆیه‌ كورد ریفراندۆمی ئه‌نجامدا. وێڕای سه‌دان ساڵی ده‌رده‌سه‌رییه‌كانی ژیانی گه‌لی كورد، ریفراندۆم لێكتێگه‌یشتنێكی نوێ و ئاشتیانه‌ی هێنایه‌ ئاراوه‌”.

له‌ كتێبه‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، ماف و خواسته‌ ره‌وا و ئاشتیخوازانه‌ی كورد رووبه‌ڕووی چه‌ك و هه‌ڵچوونه‌ شۆڤێنییه‌كان ده‌بنه‌وه‌.

 

Back to top button