د.كهمال كهركووكى : پهڕينهوهى “بارزانيى نهمر” و ياوهرانى لهڕووبارى ئاراس كاریگەرییەكی یەكلاكەرەوەی لەسەر مانەوەی دۆزی ڕەوای كورد لەو كات و لە قۆناغەكانی داهاتوو بەجێهێشت.
د.کەمال کەرکووکی ، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوك-گەرمیانى پارتى لهپهيامێكدا بهبۆنهى بەبۆنەی (٧٤) – مین سال یادی پەڕینەوەی بارزانی و یاوەرانی لە ئاوی ئاراس بۆ یەکێتی سۆڤیەت دهلێ: پهڕينهوهى بارزانى نهمر و ياوهرانى لهڕووبارى ئاراس كاریگەرییەكی یەكلاكەرەوەی لەسەر مانەوەی دۆزی ڕەوای كورد لەو كات و لە قۆناغەكانی داهاتوو بەجێهێشت.
دهشلێت : ھەڵۆی بەرزی کوردستانی باوەڕ بەخوا و بەخۆی و بەگەل و بەخاك و ڕەوایەتی پرسی کورد و مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان بە بێ سڵ لە نەیاران و سوپاکانیان و ئومێد بەسەرکەوتن ، توانی ئومیدی بەرزی بەدوا ڕۆژی باشتر بۆ گەلی کوردستان و ھەڵگرتن وپاراستنی ئالای کوردستان و ناوی پێشمەرگە لە نەیاران و داگیر کەران بە سەربەرزی و بە ئامانەت و بە پاکی بۆ گەلی کوردو و کوردستان بپارێزێت.
دهقى پهيامى د.کەمال کەرکووکی ، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوك-گەرمیانى پارتى لهپهيامێكدا بهبۆنهى بەبۆنەی (٧٤) – مین سال یادی پەڕینەوەی بارزانی و یاوەرانی لە ئاوی ئاراس بۆ یەکێتی سۆڤیەت
پەیامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکووك -گەرمیان
بەبۆنەی (٧٤) – مین سال یادی پەڕینەوەی بارزانی و یاوەرانی لە ئاوی ئاراز بۆ یەکێتی سۆڤیەت:
ئەمڕۆ حەفتا و چوار ساڵ بەسەر داستانی مێژوویی پەڕینەوەی ھەڵۆی بەرزە فڕی کوردستان مستەفا بارزانیی نەمر و یاوەرانی لە ڕووباری ئاراسدا تێدەپەڕێت. لە ١٨ـی حوزەیرانی ١٩٤٧ـدا دوای پەنجاو سێ ڕۆژ شەڕ و بڕینی سنووری ئێران و عێراق و تورکیا دووبارە عێراق و تورکیاو و ئێران و ڕووبەڕووبوونەوەی سوپا و چەکدارانی سێ دەوڵەت و پووچەڵکردنی هەڕەشەی دوژمنان لە ڕێڕەوێكی دوورودرێژ و سەختدا بارزانیی نەمر و یاوەرانی توانیان لە ڕووباری ئاراس بپەڕنەوە و بچنە خاكی یەكێتیی سۆڤییەت.
ئەو داستانە ڕەهەندی نەتەوەیی و مێژوویی و سیاسی و سەربازیی و مەردی و دڵسۆزی و بەپرسی کوردستان و باوەڕ بە خواو بەخۆیی گەورەی هەبوو و كاریگەرییەكی یەكلاكەرەوەی لەسەر مانەوەی دۆزی ڕەوای كورد لەو كات و لە قۆناغەكانی داهاتوو بەجێهێشت.
ھەڵۆی بەرزی کوردستانی باوەڕ بەخوا و بەخۆی و بەگەل و بەخاك و ڕەوایەتی پرسی کورد و مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان بە بێ سڵ لە نەیاران و سوپاکانیان و ئومێد بەسەرکەوتن ، توانی ئومیدی بەرزی بەدوا ڕۆژی باشتر بۆ گەلی کوردستان و ھەڵگرتن وپاراستنی ئالای کوردستان و ناوی پێشمەرگە لە نەیاران و داگیر کەران بە سەربەرزی و بە ئامانەت و بە پاکی بۆ گەلی کوردو و کوردستان بپارێزێت.
سلاو بۆ گیانی پاکی ھەڵۆی سەربەرزی کوردستان و کاکە ئیدریسی ھەمیشە زندوو
سلاو بۆ گیانی پاکی یاوەرانی ھەڵۆی بەرزە فڕی کوردستان .
سلاو بۆ یاوەرانی بارزانیی نەمر کە لە ژیاندا ماون.
سلاو بۆ گیانی پاکی گشت شەھیدانی کورد و کوردستان.
سلاو بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان .
د.کەمال کەرکوکی
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی
کەرکوك-گەرمیان