د.باخان ئازاد : هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنم له‌سه‌ر بووه بۆيه ڕووم له هه‌ولێر كردووه
له روونكردنه‌وه‌يه‌كدا د. باخان ئازاد،ئەو پزیشکەی باسی لە گەندەڵی تەندروستیی پارێزگای هەڵەبجە کرد، ئه‌و ده‌نگۆيانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه له هه‌ندێك په‌يج و سۆشياڵ ميدياوه باس له هه‌بوونى كێشه له‌نێوان خۆى و وه‌زيرى ته‌ندروستى ده‌كات و ده‌لێ : هيچ كێشه‌يه‌ك له‌نێوان من و وه‌زيرى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نيه و كێشه‌ى هاتنه هه‌ولێرى من ئه‌وه‌يه هه‌ڕه‌شه‌م له‌سه‌ر بووه بۆيه ڕووم له هه‌ولێر كردووه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌يدا كه وێنه‌يه‌كى داوه به ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك دکتۆرە باخان ئازاد رايگه‌ياند:” سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لە هەندێ پەیجی بێ خاوەنی سۆشیاڵ مێدیاوە بڵاو کراوەتەوە گوایە کێشە لە نێوان من و، وەزیری تەندروستی، د.سامان بەرزنجی هەیە سەرلەبەری ڕەتدەکەمەوە .”
ئه‌و پزيشكه ده‌شلێت:” کێشەی هاتنە هەولێری من نە پەیوەندی بە لایەنێکی حیزبیەوە هەیە نە پەیوەندی بە شوێنی کارکردنم تەنها خەمی من پاراستنی سەلامەتی گیانی هاونیشتیمانیان بووە و دژە گەندەڵی بووم و هەر لەبەر ئەم هۆیەش گیانم لە مەترسیدا بووە و هەڕەشەی کوشتنم لەسەر بووە و ڕووم لە هەولێری پایتەختی کوردستان کردووە.