یه‌كێتیی ئه‌وروپا بانگهێشتی فەرمی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌كات

ئه‌مڕۆ شەممە وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیاریاندا كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوویان ک ڕۆژی دووشه‌ممە ئەنجام دەدرێت میوانداری فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بكه‌ن و دووپات له‌ پشتیوانی یه‌كێتییه‌كه‌ بۆ عێراق بكه‌نه‌وه‌.

دیپلۆماتكارێكی ئه‌وروپی له‌وباره‌وه‌ ئاشكرای كرد، كه‌ دیداری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ لۆكسمبۆرگ دووشه‌می داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ وردی نیگه‌رانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ تێكچوونی دۆخی ته‌ناهی و ئابووری له‌ عێراق ده‌خرێته‌ڕوو.

هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا پشتیوانی به‌رده‌وامی خۆیان بۆ عێراق دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌ و بڕیار ده‌ده‌ن به‌ ناردنی تیمێكی هونه‌ری بۆ عێراق به‌ ئامانجی چاودێریكردنی دۆخی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ 10ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر ئه‌نجام بدرێت.

Back to top button