وهزارهتى دارايى روونکردنەوەیەک لەبارەی کێشەکانی نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی بڵاو دهكاتهوه
لە روونکردنەوەیەکدا لەبارەی کێشەکانی نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دهلێ : “كێشەی سندوقی شێرپەنجە بە دوور و نزیك پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە نییە و حساباتیان تایبەتە و خۆیان بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری و پارەی لێ خەرج دەكەن”.
وهزارهتى دارايى دهشڵێ: “رێژەی 2% پەیوەندی بە سندوقی شێرپەنجەی خەرجیەكانەوە نییە و رێنمایەكی كۆنە و پەیوەندی بە خەرجكردنی شایستەی دارایی دەرمانەوە هەیە “.
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومهتى ههرێمى كوردستان كه وێنهيهكى دراوه به دهزگاى ميديايى خواكوڕك تێدا هاتووه:..
1- كێشەی سندوقی شێرپەنجە بە دوور و نزیك پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە نییە و حساباتیان تایبەتە و خۆیان بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری و پارەی لێ خەرج دەكەن.
2- ڕێژەی 2% پەیوەندی بە سندوقی شێرپەنجەی خەرجیەكانەوە نییە و رێنمایەكی كۆنە و پەیوەندی بە خەرجكردنی شایستەی دارایی دەرمانەوە هەیە.
3- وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی بانكی ناوەندی هەرێم لقی سلێمانی (كاك عەبدولڕەحمان) و بەڕێوبەری گشتی تەندروستی(د. سەباح) ڕێكەوتوون. كە پارەی كڕینی دەرمان چارەسەر بكەن و بە پێی سیولە پارەیان بۆ خەرج بكرێت وەكو ساڵانی پێشوو.
4- كێشەی سندوقی شێرپەنجە و كێ سەرپەرشتیاری بووە كێشەیەكی سیاسییە و وەزارەتی دارایی و ئابوری لێی بەرپرسیار نییە.
5- لە رۆژی 15/6/2021 كێشەی(بدل عیادات) و (میلاكات) بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران چارەسەركراوە و بە بێ ئەوەی پەیوەندی راستەوخۆی بە داراییەوە هەبووبێت.
6- كێشەی پێدانی رەزامەندی داواكاری نەخۆشخانەی هیوا بۆ وەرگرتنی 500 ملیۆنی مانگانە لە ڕێگەی وەزارەتی تەندروستیەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزكراوەتەوە، ئەوەش دوور و نزیك پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە نییە.
7- وەزارەتی دارایی و ئابوری هەروەكو پیشەی خۆی بەردەوام دەبێت لەسەر هاوكاری و چارەسەركردنی كێشەكانی تەندروستی لە هەموو هەرێمی كوردستان.