وه‌زاره‌تی دارایی له جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی یاسای بودجه‌ی 2021 عێراق به‌رده‌وامه
وەزیری دارایی و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ بەڕێوبەری بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (تی بی ئای) کۆبووەوە، ئه‌وى راگه‌ياند كه ” حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی یاسای بودجه‌ی عێراقه و تاوه‌كو بتوانرێت لێكتێگه‌یشتنێكی ته‌واوه‌تی هه‌بێت و رێكکه‌وتنی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا به سوودی گه‌لی عێراق كۆتایی بێت.”
سەرلەبەیانی ئەمرۆ سێ شەممە 15ی حوزەیرانی 2021 لە دیوانی وەزارەت، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی له به‌ڕێز(سالم جواد عبدالهادی) به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (تی بی ئای) كرد.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه، كه د.ئامانج ڕه‌حیم، د. عه‌بدولحه‌كيم خه‌سرۆ ئاماده‌بوون وه‌زیری دارایی ئاماده‌یی ته‌واوی پیشاندا كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی یاسای بودجه‌ی عێراقه و تاوه‌كو بتوانرێت لێكتێگه‌یشتنێكی ته‌واوه‌تی هه‌بێت و رێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به سودی گه‌لی عێراق كۆتایی بێت.
كۆبوونه‌وه‌كه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی(11ی دووه‌م د) لە یاسای بوودجە ژمارە 23 ی ساڵی 2021 له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه به ئاراسته‌ی دیاریكردنی میكانیزمێك بۆ چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردن وپاكتاوكردنی قه‌رزه‌كانی (تی بی ئای) لە‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له چوارچێوەی یاساکەدا وەک پابەند بوونی هەردوولا.