پهرلهمانتارێك : قاچاخچێتیی لە دەروازە سنوورییەكانی سلێمانی، هۆكارێكى ئەو كێشانەیە كە رووبەڕووی نەخۆشخانەی هیوا بۆتەوە.
هاوڕێ مەلا ستار، پەرلەمانتاری سەر بە خیانەتكارانى ١٦ی ئۆكتۆبەر، لە چوارچێوەی ئەو موزایەدەیەی بە هەموو بابەتێكی دەكەن، چالێنجێكی ڕاگەیاند گوایە دەیەوێ مووچەی مانگێكی پەرلەمانتارییەكەی بە نەخۆشخانەی هیوا بدەن و داواشی لە چەند كەسێك كرد، مووچەكەیان بەو نەخۆشخانەیە ببەخشن كە یەكێك لەوانە عەلی حەمەساڵح بوو، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان بۆيه ئهويش وهڵامى دهداتهوهو دهلێت : قاچاخچێتیی جگەرە لە دەروازە سنوورییەكانی سلێمانی، هۆكارێكی ئەو كێشانەیە كە رووبەڕووی نەخۆشخانەی هیوا بۆتەوە.
عەلی حەمەساڵح لە لاپهڕهى خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك)، ” ھیواموایە یەکێک چاڵێنجی ئەوانە بکات لە خاڵی سنوری و فڕۆکەخانەکان سەرقاڵی قاچاخچێتین، بایی سەدان ملیۆن دۆلار زەویان داگیرکردو پارەکەیان بردە دەرەوە. بە دوو لەسەد ئەو پارە کێشەی ھیوا چارەسەر دەبێت..
ئەوەشی ئاشكرا كردووە ”بە ٢٪ی ئەو پارەیە، كێشەی نەخۆشخانەی هیوا چارەسەر دەبێت، “
لهوڵامى لايهنگرێكى يهكێتيش له يهكێك له كۆمێنتهكان ئهو پهرلهمانتاره دهلێت : بەرپرسانی حیزبەکەی تۆ تەنیا قاچاخی جگەرە ڕابگرن گرفتی دەرمان چارەسەر دەبێ“.